پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە بەشداریی 160 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەست بە كارەكانی دەكات و پارێزگاری سلێمانیش هیوای سەركەوتن بۆ بەشداربووان دەخوازێت.
ڕۆژی چوارشەممە 25/8/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی و بازرگانان و میوانی دەرەوە و ناوخۆ، بەشدارییكرد لە كردنەوەی چواردەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، كە بە چاودێریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و كۆمپانیای عێراق ئەلتەقەدومەوە ڕێكخراوە.
پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ناسراو بە DBX بە بەشداریی 160 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كراوەتەوە و كۆمپانیاكان لە هەشت وڵاتی جیهانەوە هاتوون و لە چەندین بواری جۆربەجۆردا كار دەكەن، لە نێوان رۆژانی 25 بۆ 30ی ئاب كاڵا و بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.
پارێزگاری سلێمانی هیوای سەركەوتنی بۆ بەشداربووان خواست و ئاماژەی بەوەشكرد، پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە دەرفەت بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی و رەخساندنی هەلی كار بڕەخسێنێت.
پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ساڵانە لە ناوچەی تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و بێجگە لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان، دەیان كۆمپانیای بیانی بەشداریی تێدا دەكەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe