رەزامەندیی لەسەر جێبەجێكردنی سێ‌ پرۆژە دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندیی پیشان دەدات لەسەر خەرجكردنی پارەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی سێ‌ پرۆژەی گرنگ لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لە سێ نوسراوی جیادا، كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردوون، ڕەزامەندیی داوە لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمە بۆ چەند پرۆژەیەك بەمشێوەیە:
یەكەم:  خەرجكردنی گوژمەی (450.000.000) چوارسەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی (ڕێگاسازی كۆڵانەكانی زۆنی (E) و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی (E) بۆ سنوری تاسڵوجە).
دووەم: خەرجكردنی گوژمەی (90.041.750) نەوەد ملیۆن و چل و یەك هەزار و حەوتسەد و پەنجا دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی (قیرتاوكردن و دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكی ئاشتی لە عەربەت).
سێهەم: خەرجكردنی گوژمەی (119.476.000) سەد و نۆزدە ملیۆن و چوارسەد ‌و حەفتا و شەش هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی (قوتابخانەی ١٨ پۆلی لە چەمچەماڵ).

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe