وێستگەكانی دابەشكردنى بەنزین

پارێزگای سلێمانی

دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و كانزاكان و دڵسۆزان، بەنزینی تەرخانكراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رۆژانە دەگاتە سنوری پارێزگای سلێمانی، كە نرخی فرۆشتنی هەر لیترێك بەنزین بە شۆفێران ‌و هاووڵاتیان ٦۹٠ دیناری عێراقییە.
پارێزگای سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرێتیی نەوت ‌و كانزاكان بەئامانجی كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان چەندین وێستگەی دابەشكردنیان لەناو شاری سلێمانی ‌و ناوچەكانی دیكە تەرخان كردوە، بۆ ئەوەی شۆفێران بەنزین بە نرخی هەرزان وەربگرن، وێستگەكانیش بەمشێوەیە لەدەرەوە و ناوەوەی شار دابەش كراون:
وێستگەكانی ناو شاری سلێمانی پێكدێن لە (وێستگەی بامۆك، وێستگەی بەختیار، وێستگەی برایەتی، وێستگەی حەوایی، وێستگەی قەیوانی یەك، وێستگەی مژدە، وێستگەی های ماونت  HM، وێستگەی هەڵەبجە گرووپ، وێستگەی ئازادی، وێستگەی سلێمانی نوێ).
وێستگەكانی دەرەوەی سلێمانی پێكدێن لە (رانیە: وێستگەی رانیە ئۆیەڵ، قەڵادزێ: وێستگەی ئاكام، دەربەندیخان: وێستگەی چیا، شارەزوور: وێستگەی دەروازەی شار، پێنجوێن: وێستگەی ئاڵا، كەلار:  وێستگەكانی شێروان و برایان، چوارتا: وێستگەی تەگەران، بازیان: وێستگەی بازیان).

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe