وەفدێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، پارێزگاری سلێمانیش داوا دەكات رێكارەكان بە زوویی تەواو بكرێن، جەختیش دەكاتەوە لەوەی، پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییەكن بۆ ئەو مەبەستە.
ڕۆژی پێنجشەممە 23/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز شێخ كاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری، لە دیوانی پارێزگا پێشوازییكرد لە وەفدێكی باڵای وەزارەتی پلاندانانی عێراق.
لە میانی دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ئامانجی سەردانەكەی وەفدی حكومەتی عێراق، كە تایبەتە بە تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە پەلە بكرێت لە تەواوكردنی رێكارەكان، پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی و حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی پیشاندا بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe