تەندروستیی جیهانی سلێمانی وەكو باشترین پارێزگای عێراق دەستنیشان دەكات

پارێزگای سلێمانی

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ناسراو بە (WHO) لە ئیڤێنتی ساڵانەی خۆیدا، پارێزگای سلێمانی وەكو باشترین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان دەكات ‌و خەڵات پێشكەشی پارێزگاكە دەكات، پارێزگاریش دەڵێت: دەستنیشانكردنی سلێمانی وەكو باشترین پارێزگا مایەی شانازییە.
ڕۆژی هەینی 24/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەرپرسانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و بەرپرس و ستافی ڕێكخراوەكە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق، بەشدارییكرد لە ئیڤێنتی ساڵانەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق؛ بۆ دانانی بەرنامەی دوو ساڵی ئایندە.
لە ئیڤێنتەكەدا، كە لە گراند میلینیۆم بەڕێوەچوو، لەلایەن بەڕێزان بەرپرسانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و بەرپرس و ستافی ڕێكخراوەكە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق، سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەكانی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ كەرتی تەندروستیی و بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ دووپاتكردنەوە و هەڵبژاردنی سلێمانیشی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە لەسەر ئاستیی عێراق، بە شانازیی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان و عێراق نرخاند و سوپاسی هاوكاریی و هەماهەنگیی بەردەوامی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی و وەزارەتەكانی تەندروستیی عێراق و هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كرد.
لەمیانی ئیڤێنتەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و میوانانی ناوخۆیی ‌و بیانی ‌و رێكخراوەكان ‌و كەسانی پسپۆڕ ‌و ئەكادیمی بەڕێوەچوو، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون، دواتریش خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe