پرۆسەی قیرتاوكردنی رێگای نێوان هەواری شار و دۆڵەڕووت دەست پێدەكات، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكار و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ستافی كاركردن دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 26/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی ڕێگای هەواری شار – دۆڵەڕووتی بەسەركردەوە، كە پرۆسەی قیرتاوكردنی ڕێگاكە دەستی پێكردووە.
دوای داواكارییەكی پارێزگاری سلێمانی لە چەند مانگی رابردوودا، پرۆژەی فراوانكردن و قیرتاوكردنی رێگای دۆڵەڕووت، لەسەر ئەركی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە، كە رێگای هاتووچۆی چەندین ناوچەی سەر بە پارێزگای سلێمانی و شوێنە گەشتیارییەكان ئاسان دەكات و دەیان هەزار هاووڵاتی لێی سوودمەند دەبن.
پارێزگاری سلێمانی لە میانی بەسەركردنەوەكەدا، سوپاسی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بەتایبەتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كارەبا و ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای سلێمانیی كرد، بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژەكە و جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی و سوپاسی ستافی كاركردنی كرد، كە ماندوونەناسانە كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەشێوەیەكی ستاندارد و شارستانیانە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe