پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە کردنەوەی کۆمەڵگایەکی پیشەسازی گەورە دەکات

پارێزگای سلێمانی
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە کردنەوەی کۆمەڵگای پیشەسازی ئیرلێکس دەکات
ئەمڕۆ 26-6-2016 بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و چەند بەرپرسێکی حکومی و حیزبی مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵگای پیشەسازی ئیرلێکس لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت بەرێوە چوو
ئیرلێکس ، بریتیە لە كۆمەڵگایەكی پیشەسازیی گەورە و مۆدێرن، كە بە بڕی زیاتر لە (75) ملیۆن دۆلار، لەسەر رووبەری (137) دۆنم زەوی، لە شاری پیشەسازیی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دامەزراوەو سێ‌ كارگە لەخۆدەكرێت کە بریتین لە كارگەی دروستكردنی سەندویچ پانەڵ و ئەلەمنیۆم پرۆفایل و رەنگكردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم
بوونی کارگەی لەم شێوەیە گرنگی زۆری بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان هەیە کە دەبێتە دەرفەتێکی گەورە بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئابوری و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان لە سنوری پارێزگای سلێمانی
هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هاوردە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو هەرێم و پشت بەستنە بە بەکارهێنانی کەرەستەی خۆماڵی
ئیرلێکس پرۆژەیەکی پیشەسازی نوێی گەورەی گروپی کۆمپانیاکانی فاروقەو لەلایەن کۆمپانیای زەریاوە دروستکراوە