لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە ‌و هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەكارییەكان ‌و بانگەشەیەكی هاوسەنگ دەكات، بە ئامانجی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئارام.
ڕۆژی سێشەممە 28/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە سەرپەرشتیی بەڕێز (رێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەشدارییكرد لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستاندا، كە تیایدا بەڕێزان پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەبوون.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەكارییەكان و زەمینەی هاوسەنگ و یەكسان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەكان كرا و چەند بڕیارێكی پێویست دران بە ئامانجی بەڕێوەچوونی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی ئارام و بێگەرد.
هەر لە كۆبونەوەكەدا داوا لە هاووڵاتیان كرا كارتەكانی دەنگدان وەربگرنەوە و بانگەشەیەكی ئارام و مەدەنیانە بەڕێوەبەرن و بەشدارییەكی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن، جەخت لەسەر بێلایەنیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێییەكان كرایەوە، كە ئەركی حكومەت دابینكردنی كەشێكی ئارام و یەكسان و لەبار دەبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پشتیوان و هەماهەنگیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەبێت بۆ ئەو مەبەستە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe