ژمارەی دانیشتوانی سلێمانی نزیكەی سێ‌ هێندە زیادی كردووە

پارێزگای سلێمانی

بە گوێرەی دوایین ئامار كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانییەوە خراوەتەڕوو، پارێزگای سلێمانی لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2021 گەشەیەكی زۆری كردووە ‌و لە ماوەی سی ساڵدا ژمارەی دانیشتوان نزیكەی سێ‌ هێندە زیادی كردووە.
لە ئامارەكەدا بەراوردی پارێزگای سلێمانی كراوە لە ڕووەكانی  ژمارەی دانیشتوان و خێزان و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە لە نێوان ساڵانی 1991 هەتا ئێستا.
تێكڕای خەرجی مانگێكی خێزان (1.123.000) دینار، و تێكڕای خەرجی مانگێكی تاكەكەس (234.000) دینار، تێكڕای داهاتی مانگێكی خێزان (824.400)  دینار و تێكڕای داهاتی مانگێكی تاكەكەس (187.200) دینارە،
ژمارەی ڕەگەزی مێ بەرامبەر (100) ڕەگەزی نێر (102.8) مێیە.
تاوانی گەورە و مامناوەند و بچوك (35.093) بەندكراوان لە نەوجەوان و پیاو و ژنان (1.296) بەندكراو، ژمارەی كوڕان  لە خانەی نەوجەوانان (17)، ژمارەی كچان لە خانەی نەوجەوانان (٩).
ژمارەی خێزانەكان بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، لە ساڵی (١٩٩١)دا ژمارەیان بریتیبووە لە (149.124) خێزان، بەڵام لە ساڵی (٢٠٢١)دا زیادی كردووە بۆ (578.673) خێزان.
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكە بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، ساڵی (١٩٩١) بریتیبووە لە (951.723) كەس، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ (2.546.162) كەس.
سەبارەت بە قەبارەی خێزانیش، ژمارەی كەسەكان لە خێزانێكدا ساڵی (١٩٩١) بریتیبووە لە (9.8) كەس، بەڵام ئەو ژمارەیە بۆ ساڵی (٢٠٢١) بریتییە لە (4.4) كەس.
ڕێژەی ئەوانەی بەخێو دەكرێن لە ساڵی (٢٠٢١)دا بریتییە لە ٣٩٪
ژمارەی پێكهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیریی لە ساڵی (٢٠٢١)دا بریتییە لە  (13.836)، هەروەها جیابوونەوەش واتە (تەڵاق)، بریتییە لە (4.085) حاڵەت.
هاووڵاتیی خاوەن خانوو لە ساڵی (١٩٩١)دا بریتیبووە لە (46%)، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ (74.2%)، سەبارەت بە ژمارەی كرێچیش ساڵی (١٩٩١) بریتیبووە لە (54%)، بەڵام ژمارەكە لە ساڵی (٢٠٢١)دا كەمبووەتەوە بۆ (16%).
سەبارەت بە ژمارەی سوودمەندبوان لە مووچەی چاودێریی خێزان ساڵی (١٩٩١) ژمارەیەكی كەم بوە، بەڵام لە ساڵی (٢٠٢١)دا ژمارەی ئەوانەی سوودمەندن پێكدێت لە (26.981) كەس، سوودمەندانیش لە مووچەی كەمئەندامان ساڵی (١٩٩١) ژمارەیەكی كەم بوە و لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ (18.137) كەس.
هەر بەپێی ئامارەكە گەشەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا بریتییە لە (2.4%)، سەبارەت بە چڕیی دانیشتوانیش، واتە (ژمارەی كەسەكان لە یەك كیلۆمەتر دووجادا) بریتییە لە (108) كەس.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe