بە پشتیوانیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پێنج كتێبی ئەدەبی و هونەری چاپ و بڵاودەكرێنەوە و دەخرێنە بەر دیدەی خوێنەران.
لەچوارچێوەی پشتیوانیی و هاوكارییەكانی پارێزگاری سلێمانی بۆ بوارەكانی ئەدەب و هونەر و گرنگیدان بە پایتەختی رۆشنبیریی، لە ماوەكانی رابردوودا د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، هاوكاریی پێشكەش بە چەند نوسەر و ئەدیب و هونەرمەندێك كردووە، هەتا بەرهەمە ئەدەبیی و هونەرییەكانیان بەچاپ بگەیەنن و خزمەتی ئەدەب و هونەری كوردیی پێبكەن.
بڵاوكراوەكان پێكدێن لە (رەهەندەكانی كەریم كابان) لە نوسینی عادل محەمەد كەریم، (خۆزیا باوكم ئەم شیعرانەی بدیایە) لە نوسینی هەڵۆ شێركۆ بێكەس، (ژیان و بەرهەمەكانی هونەرمەند خالید سەركار) لە نوسینی شانیا ئاسۆ ئەحمەد، (زمانی جادوویی یان ئۆنتۆلۆجیای زمان لە گێڕانەوەدا) لە نوسینی جەبار عوسمان، (یادەوەرییەكانم) لە نوسینی سەڵاح رەئوف.
سەرجەمی بڵاوكراوەكان بە شێوەزاری سۆرانیی نوسراون و ئێستا لە كتێبخانەكانی كوردستان بەردەستن و خزمەت بە بوارەكانی ئەدەب و هونەری كوردی دەكەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe