چەند پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێ‌ دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

بۆ چالاك كردن و نه‌هێشتنی قورسايی له‌سه‌ر كاره‌بای پارێزگای سلێمانی و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌
ئه‌ندازیار كه‌مال محمد ساڵح, وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, ره‌زامه‌ندیيدا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با، كه‌ خۆی له‌ چاككردن و ڕاكێشانی كاره‌با و گۆڕینی محاویله‌ی هێڵه‌ لاوازه‌كان له‌ سنوری پاریزگای سلێمانی ده‌بینێته‌وه‌ ، كه‌ له‌ ماوه‌كی نزیكدا به‌چاودێريی وه‌زاره‌تی كاره‌با ودیوانی پارێزگای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تيی گشتيی كاره‌بای سلێمانی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه‌ی كاره‌باش , زۆربه‌ی كێشه‌كانی كاره‌با له‌و سنوره‌ چاره‌سه‌رده‌بێت.