سلێمانی لە كەرتی پەروەردە ‌و خوێندندا هەنگاوی گەورەی ناوە

پارێزگای سلێمانی

بەگوێرەی دوایین ئامارەكانی بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی، كە بە هاوكاریی ‌و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارە ناوخۆیی ‌و جیهانییەكان ئەنجامی داون، سلێمانی لە كەرتی پەروەردە ‌و خوێندندا هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە ‌و بەرزترینە لەسەر ئاستی عێراق.
سلێمانی لە كەرتی پەروەردەدا
ئاماژە بەرزەكانی پەروەردە و خوێندن لە سلێمانیدا خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:
- تەمەنی (٦) ساڵ كە داخڵی خوێندن دەبێت (١٠٠٪).
- توانای خوێندنەوە و نوسین بۆ تەمەن (١٠) ساڵ و زیاتر (٧٧٪).
- توانای خوێندنەوە و نوسین بۆ تەمەن (١٥-٢٤) ساڵ (٩٩٪).
- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر خوێندنگەیەك (٢٦١) خوێندكار.
- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر مامۆستایەك (١١) خوێندكار.
- ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر پۆلێك (١٩) خوێندكار.
- خاوەن بڕوانامەی سەرەتایی (28%).
- بڕوانامەی ناوەندیی (18%).
- بڕوانامەی ئامادەیی (12%).
- لە سلێمانیدا بەگشتی ئەوانەی بڕوانامەی پاش ئامادەییان هەیە ڕێژەی (7.5%)ی كۆی هاووڵاتیانی پارێزگاكە پێكدەهێنن.
- ژمارەی خوێندنگەكان: لە ساڵی (١٩٩١)دا تەنها ٣٦٠  خوێندنگە بوون، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ ٢٢٣٢ خوێندنگە.
- ژمارەی قوتابیان ‌و خوێندكاران: لە ساڵی (١٩٩١)دا تێكڕای ژمارەی قوتابیان ‌و خوێندكارانی سنوری پارێزگای سلێمانی بریتیبووە لە (191.183) خوێندكار، بەڵام ژمارە كە لە ساڵی (٢٠٢١) دا گەیشتووەتە (579.222) قوتابی ‌و خوێندكار.
- ژمارەی مامۆستایان: لە ساڵی (١٩٩١)دا ژمارەیان بریتیبووە لە ٦٧٣٦، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی (٢٠٢١)دا زیادیكردووە بۆ (48.897) مامۆستا و وانەبێژ.
- ژمارەی دایەنگە حكومیییەكان بریتین لە (١٢) دایەنگە، دایەنگە ئەهلییەكانیش  پێكدێن لە (٤٠) دایەنگە.
- تێكڕای ساڵانی بەردەوامبوون لەسەر خوێندن (١٣) ساڵ و كۆی ساڵانی خوێندنیش (١٤) ساڵە، كە بەرزترینن لەسەر ئاستی عێراق.
سەرباری خوێندنگە حكومییەكان كە ئەنجامی بەرچاو و ئاستی بەرزیان هەیە لەسەر ئاستی هەرێم، دەیان خوێندنگەی تایبەتیش بە زمانە جیاجیاكانی دنیا بەشدارن لە پەرەپێدانی فرەیی و زیادكردنی هۆشیاریی و بەرەوپێشبردنی پەروەردە و زانست لە سلێمانیدا، وەك خوێندنگەی ئینگلیزیی (بەریتانیی و ئەمریكیی) و فەرەنسیی و توركیی و كۆریی و عەرەبیی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe