پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە کردنەوەی هەفتە بازاری هیوا دەکات

پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە کردنەوەی هەفتە بازاری هیوا دەکات
ئێوارەی 26-6-2016 بە ئامادەبوونی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حکومی و حزبی و بەبەشداری چەندین كۆمپانیای جۆراو جۆر لە ناو كارگەی جگەرەی سلێمانی هەفتە بازاری هیوا كرایەوە
بازارەكە تا 2-7-2016 هەموو رۆژێ لە كاتژمێر 6 ی ئێوارە تا 2 ی شەو كراوە دەبێت، لە هەفتە بازارەكەدا كۆمپانیا بیانی و خۆماڵیەکان كاڵاكانیان لە بواری خواردەمەنی و جل وبەرگ و كەمالیات و ئامێری كارەبایی و گۆڤار و کتێب و چەندین بەشی تردا نمایش دەكەن و بە نرخی داشکێنراو و دەفرۆشرێن بە هاوڵاتیان و زۆربەی كۆمپانیاكان داشكاندنیان بۆ كاڵاكانیان كردوە
تا هاوڵاتیان زیاتر روو لەم بازارە بكەن و قازانجی زیاتر بۆ نەخۆشخانەی هیوا كۆبكەنەوە. قازانجی فرۆشتنەکانیش دەگەرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی هیواو لە چارەسەری توشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە خەرج دەکرێت