گەلەرییەكی دەگمەن لە سلێمانی دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

گەلەریی شوێنەوارە مێژووییەكانی پەیكوڵی ‌و مەراسیمی پاشا نەرسە لە سلێمانی دەكرێتەوە ‌و پارێزگاری سلێمانیش پرۆژەكە بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ خزمەتكردنی مرۆڤایەتی لەقەڵەم دەدات.
رۆژی یەكشەممە 24/10/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا جەمال عەبدول وەزیری پێشووتری ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و تیمە ناوخۆیی و بیانییەكانی بەدواداچوون و كنەكردن و پشكنینی شوێنەوارەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار و مۆزەخانەی سلێمانی و كەسایەتیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، بەشدارییكرد لە مەراسیمی كردنەوەی گەلەریی شوێنەوارە مێژووییەكانی پەیكوڵی و مەراسیمی پاشا نەرسە.
لە مەراسیمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی ‌و بەرپرسانی حكومیی ‌و رۆشنبیران ئامادەی بوون، تیشك خرایە سەر گرنگیی پرۆژەكە ‌و خزمەتەكانی بە مرۆڤایەتی، پارێزگاری سلێمانی كردنەوەی گەلەرییەكەی بە هەنگاوێكی باش وەسف كرد ‌و دەستخۆشیی لە سەرجەم ئەو كەس ‌و لایەنانە كرد، كە ماندوو بوون لە سەرخستنی پرۆژەكەدا.
شوێنەوارە مێژووییەكانی پەیكوڵی و مەراسیمی پاشا نەرسە، درێژترین زنجیرە نوسراوی هەڵكەندراوی شاهانەیە لە دنیادا و بەڕێوەبەرێتییەكانی شوێنەوار و مۆزەخانەی سلێمانی بە هەماهەنگیی تیمی شوێنەوارناسی ئیتاڵیی، كاری بەردەوامیان تێدا كردووە و ئەڵقەیەكی بەهاداری زنجیرەی ڕەچەڵەكی دێرینی زمانی كوردی تێدا بەرجەستە كراوە و مێژووەكەی بۆ ساڵانی (٢٩٣) و (٢٩٧)ی زایینی دەگەڕێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe