كۆبوونەوەیەك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی باشتر كۆكردنەوە و دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ خزمەتی گشتیی و مووچەی فەرمانبەران.
ڕۆژی پێنجشەممە 28/10/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كرد، كە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و كۆبوونەوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنورەكە سەردانی سلێمانییان كردبوو.
دواتر لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی پارێزگار و بەشداریی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بە كۆكردنەوەی داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەكە و گفتوگۆی تێروتەسەل، بەرنامەی پێویست بۆ باشتر كۆكردنەوەی داهات و دابینكردنی داهاتی پێویست بۆ موچە و خزمەتگوزارییە گشتییەكان خرایەڕوو.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پێداویستیی فەرمانگە و دامەزراوەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe