سلێمانی سەرمەشقی ئازادیی رادەربڕینە

پارێزگای سلێمانی

هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە، شاری سلێمانی وەكو مەڵبەندێكی رۆشنبیریی ‌و بیری ئازاد و تێكۆشانی روناكبیرانە ناسراوە و بەو هۆیەشەوە نازناوی پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی كوردستانی وەرگرتوە.
سلێمانی بە ناوەندێكی چالاكی میدیایی و ئازادیی ڕادەربڕین ئەژمار دەكرێت، كاریگەریی میدیا بەسەر هوشیاریی و بیركردنەوەی ڕەخنەگرانەی هاووڵاتیان و خواستی ژیانی باشتر و شایستەوە بەدرێژایی زیاتر لە سەدەیەك بە ئاشكرا لە سەرهەڵدان و نوێبوونەوەی بزوتنەوە كۆمەڵایەتیی و فیكریی و سیاسییە جۆراوجۆرەكانیدا دەبینرێت.
دوای دروستبوونی شاری سلێمانی، نوسراوە و چاپكراوەكان لە قوتابخانە و فێرگە و مزگەوتەكاندا لە نێوان خوێنەر و فێرخوازان و ئەهلی زانست ‌و زانیارییدا دەستاودەست كراون، دواتریش كتێبخانە و چاپخانە كراونەتەوە ‌و لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی عێراقدا، كەم تا زۆر رۆژنامە ‌و گۆڤار و بڵاوكراوەی جۆراوجۆر بە شێوەی كاتی لە شاری سلێمانیدا دەرچوون و بڵاوكراونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی، لە ساڵی (١٩٩١)دا، تەنها یەك كەناڵی تەلەفزیۆنیی و یەك ئێزگەی ڕادیۆیی لە شاری سلێمانیدا هەبون، دواتر و لە ساڵی (١٩٩٢)دا یەكەم ڕۆژنامەش دەرچوو، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی كەناڵەكان زۆر زیادیان كردووە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- گۆڤار و ڕۆژنامە ٣٠٣
- كەناڵە تەلەفزیۆنییە ئاسمانیی و لۆكاڵییەكان ١٨
- ئێزگەی رادیۆیی ٣٥
- وێبسایت ٢٩

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe