پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانی ئامەد هەوڵ بۆ هەماهەنگی سلێمانی و ئامەد ئەدەن

پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2016 گوڵتەن کاشناک سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد و وەفدی یاوەریان سەردانی پارێزگای سلێمانیان کرد و لە لایەن د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیان لێکرا
لە دانیشتن و گفتوگۆی هەردوولادا  د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی بەخێرهاتنی گوڵتەن کاشناک و وەفدی یاوەری کرد بۆ پاریزگای سلێمانی و جەختی لە پتەوبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی سلێمانی و ئامەد لە رابردوو و لە داهاتوو کردەوە هەروەها وتیشی : سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی پشتیوانی بەهێزی پارتی دیموکراتی گەلانن و شانازی گەەورە بە کوردستانی باکورەوە دەکات
لەبەرامبەر بەو پێشوازیەی د.ئاسۆ فەرەیدوون گوڵتەن کاشناک وتی
ئامانج لە سەردانەکەمان بۆ سلیمانی هەماهەنگیە لە نێوان سلێمانی و ئامەددا و دەمانەوێت هەردوو شار بکەینە دەستەخووشکی یەکتر و پردی پەیوەندی نێوان سلێمانی و ئامەد فراوانتر بکەین