پانێلێك لە سلێمانی رێكدەخرێت سەبارەت بە چۆنێتیی چارەسەركردنی كێشەكانی سۆشیال مێدیا و بە یاساییكردنی مێدیای ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە 10/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە پانێلی تایبەت بە گفتوگۆكردن لە بارەی (یاسایەك بۆ مێدیای ئەلكترۆنی و سۆشیال مێدیا)، كە لەلایەن بەڕێز حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانەوە رێكخرابوو.
لە میانی پانێلەكەدا كە بە بەشداریی نوێنەرانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان و ناوەندە زانكۆییەكان و سەنتەری میترۆ و دامودەزگا مێدیاییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رۆژنامەنوسان و پسپۆڕانی بواری راگەیاندن بەڕێوەچوو، گفتوگۆی تێروتەسەل كرا لە بارەی كێشەكانی سۆشیال مێدیا و چۆنێتیی چارەسەركردنی.
بەشداربوانی پانێلەكە بە یاساییكردنی كاری مێدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال مێدیایان بە هەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەمدا بۆ رێگرتن لە بڵاوكردنەوەی بابەتی بێپێز و نامێدیایی و ناشایستە، هاوكات پێویستە لە رێگەی یاساوە مێدیای ئەلیكترۆنی رێكبخرێت كە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.
هەر لە میانی پانێلەكەدا چەندین سەرنج و تێبینی خرانەڕوو بۆ ئەوەی یاسایەكی شارستانیی و سەردەمیانە دابڕێژرێت كە تایبەت بێت بە چۆنێتیی كاركردنی مێدیای ئەلیكترۆنی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe