سلێمانی لە ڕووی گەشتیارییەوە هەنگاوی گەورەی بڕیوە و لە ماوەی سی ساڵدا، بەهۆی فراوانبوون و گەشەی پارێزگاكەوە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە روویان كردووەتە سنورەكە، چەند هێندە زیادی كردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەی ئوتێل و مۆتێل و پێگە گەشتیارییەكان تا دێت زیاتر و فراوانتر دەبن.
بەگوێرەی ئامارەكان، نزیكەی لەسەدا هەشتای ئەو گەشتیارانەی روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن، گەشتیارانی ناوچەكانی عێراق و دەرەوەن، كە لە وەرزە جیاوازەكاندا سەردانی سنورەكە دەكەن.
گەشتوگوزار و دەروازە نێودەوڵەتیدەكان
داتاكانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا:
- ژمارەی ئوتێلی پێنج ئەستێرە (9).
- ژمارەی ئوتێلی چوار ئەستێرە (12).
- ژمارەی ئوتێلی سێ ئەستێرە (18).
- ژمارەی ئوتێلی دوو ئەستێرە (42).
- ژمارەی ئوتێلی یەك ئەستێرە (91).
- ژمارەی ئەپارتمانی ڕاخراو (57).
- ژمارەی گوندی گەشتیاریی (15).
- هەوارگە (13).
- مۆتێل (91).
- كۆمەڵگەی گەشتیاریی (39).
- یەكە گەشتیارییەكان (210).
- ژمارەی كارمەندان لە یەكە گەشتیارییەكاندا (2.176).
- كۆی گشتیی چێشتخانە و كافتریای گەشتیاریی (721).
- ژمارەی چێشتخانە و كافتریای پێنج ئەستێرە (7).
- ژمارەی چێشتخانە و كافتریای چوار ئەستێرە (80).
- ژمارەی چێشتخانە و كافتریای سێ ئەستێرە (106).
- ژمارەی چێشتخانە و كافتریای دوو ئەستێرە (149).
- ژمارەی چێشتخانە و كافتریای یەك ئەستێرە (370).
- تەنها ئوتێلی میللی (شعبی)، لە ساڵی (١٩٩١)دا بریتی بوە لە ١٨، بەڵام ئەو ژمارەیە لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ ٧٤.
- كۆی ئۆتێل و مۆتێل و كۆمەڵگەی گەشتیاریی، لە ساڵی (١٩٩١)دا ژمارەیان ١٨ بوە، بەڵام بۆ ساڵی (٢٠٢١) ژمارەكە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٤٦.
- ژمارەی دەروازەكان (٧)، كە بریتین لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی (پەروێزخان، باشماخ) لەگەڵ دەروازەكانی (سەیرانبەن، كێلێ، پشتە، شۆشمێ) و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
- ژمارەی نوسینگەكانی گەشتیاریی بۆ فرۆشتنی تكتی گەشتی ئاسمانیی (90).
- ژمارەی كۆمپانیای وەكیلی هێڵی ئاسمانیی جیهانی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان (40).
- ژمارەی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی وشكانیی (200).
- ژمارەی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی (١٠) كۆمپانیان، كە بریتین لە (Iraqi Airways, Qatar Airways, Fly Dubai, Mahan Air, Kia Parwaz, Royal Jordanian, Turkish Air, Pegasus Airlines, Condor Air, Fly Baghdad).
- كۆی ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆكەخانە و دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا نزیكەی (2.104.877) گەشتیار بوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سەرباری پەتای كۆرۆنا نزیكەی (880.000) گەشتیار بوون.
- ڕێژەی گەشتیاری بیانی بریتییە لە (١٠٪)، ڕێژەی گەشتیاری ناوخۆیی عێراقیش رێژەكەی بریتییە لە (٦٩٪) و ڕێژەی گەشتیاری ناو هەرێمیش (٢١٪)ی كۆی ژمارەی گەشتیاران پێكدەهێنن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe