پارێزگاری سلێمانی سەردانی قەزای شارباژێڕ دەكات و دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە، پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی خەمزە بەسەر دەكاتەوە، دانیشتوانی ناوچەكەش سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگار دەكەن بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
ڕۆژی یەكشەممە 21/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی شاندێكی پارێزگا، سەردانی قەزای شارباژێڕی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە كۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند پرسێكی پەیوەست بە ناوچەكە كرد.
دواتر پارێزگار هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان شاهۆ عوسمان كەریم قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و فەرهاد صالح سەلیم بەڕێوەبەری ناحیەی سیتەك و ئەندازیار توانا بەهادین بەڕێوەبەری ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی، پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای (خەمزە)یان بەسەر كردەوە، كە لەسەر بڕیار و پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی لە ڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرێتیی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانییەوە بە پشتیوانیی كۆمپانیاكانی (بروسك، قەیوان، كات) جێبەجێدەكرێت.
لە بەرامبەر جێبەجێكردنی پرۆژەكە، دانیشتوانی بەڕێزی گوندی خەمزە سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكومەت و كەرتی تایبەتیان كرد، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە گرنگە بۆ ناوچەكەیان.
ماوەیەكە كاركردن لە پرۆژەی قیرتاوكردنی رێگای گوندی خەمزەدا دەستی پێكردووە و بڕیارە بەمزوانە تەواو بكرێت، كە دانیشتوان سنورەكە لێی سوودمەند دەبن بۆ هاتوچۆكردن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe