پارێزگاری سلێمانی: دەخوازین زوو وەڵامی خوێندكاران بدرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران، پەیامێكیان ئاراستە دەكات ‌و رایدەگەیەنێت، داواكارییەكانیان گەیاندووەتە شوێنی مەبەست ‌و دەخوازن بەزوترین كات وەڵامی داخوازییەكانیان بدرێتەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:  
پەیامێك لە پارێزگاری سلێمانییەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران
خوێندكارانی خۆشەویست، هاووڵاتیانی بەڕێز..
ئێمە وەك پارێزگای سلێمانی؛ پشتیوانیی لە داوا ڕەواكانتان دەكەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەككەوتنێكین لە هەر لایەكەوە بێت، پەیام و داواكارییەكانی ئێوەمان گەیاندۆتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەخوازین بەزوترین كات وەڵامی داوا ڕەواكانتان بدرێتەوە، پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەركی هەموومانە و پارێزەری هەر چالاكیی و ڕێگایەكی مەدەنیانە دەبین كە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەكان بكات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe