ئیمارات هەماهەنگیی لەگەڵ سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی ئیمارات سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن جێگری پارێزگارەوە پێشوازیی لێدەكرێت، لە دیدارێكدا چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان سلێمانی ‌و ئیمارات تاووتوێ دەكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 12/12/2021، خاتوو لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی پێشوازیی كرد لە بەڕێز ( احمد الظهیری) سەركونسوڵی گشتیی كونسوڵخانەی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان .
لە دیدارێكی هاوبەشدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی كۆمەڵێك زانیاریی و باسكردنی سروشتی سلێمانی، تیشك خرایەسەر  هەوڵدان بۆ هەماهەنگیی و كاری پێكەوەیی زیاتر، ئەوەش بە هاندانی لایەن و ڕێكخراوەكان و حكومەتی ئیمارات بە هاتنە زیاتری شاری سلێمانی تا ئەوەی بتوانرێت وەبەرهێنان لە گەنج و توانای خەڵكی پارێزگاكە بكرێت.
هەر لە میانی دیدارەكەدا باس لە بەهێزیی لایەنی ئابووریی و بازرگانیی وڵاتی ئیمارات كرا، جێگری پارێزگاری سلێمانی و پاڵپشتیی پارێزگاكەی دوپاتكردەوە بۆ وەبەرهێنەكانی ئیمارات لە خستنەگەڕی سەرمایە و ئەزمونیان لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی.
لای خۆیەوە سەركونسوڵی گشتیی ئیمارات بە گرنگەوە لە دیدارەكەی ڕوانی و ئاماژەی بەوەكرد لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا سەردانێكی چەند ڕۆژە ڕێكدەخات بۆ شاری سلێمانی و هەوڵ دەدرێت بۆ دروستكردنی لێكتێگەیشتنی زیاتر بۆ بە ئەنجامگەیاندنی چەند كار و پڕۆژەیەك لە خزمەتی شاری سلێمانیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe