كار بۆ كردنەوەی ناوچەی ئازادی نێوان هەرێم ‌و ئێران دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە سەركونسوڵی ئێران كرد لە شاری سلێمانی ‌و هەردوولا تاووتوێی چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كرد، بە تایبەت پەلەكردن لە كردنەوەی ناوچەی ئازادی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ئێران.
ڕۆژی یەكشەممە 238/1/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكی هاوبەشدا، پاش تاووتوێكردنی چەند پرسێكی هەنووكەیی، گفتوگۆ لەسەر كردنەوەی ناوچەی پیشەسازیی و بازرگانیی ئازادی بانە – مەریوان – باشماخ و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانیی و كەلتورییەكان كرا.
شاندی كونسوڵگەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەیان بەوەكرد، هەموو كارئاسانییەك دەكەن لە پێناو كردنەوەی ناوچەی ئازاد، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی جەختی كردەوە، كردنەوەی ناوچەی ئازاد، دەرفەتێكی باش دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی كار و زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ئێراندا.
ناوچەی پیشەسازیی ‌و بازرگانیی ئازاد دەكەوێتە نێوان شارۆچكەكانی بانە ‌و مەریوان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ‌و قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێشتر و لە میانی چەند سەردان و كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان بەرپرسانی ئیداریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان بڕیار لە كردنەوەی ئەو ناوچەیە دراوە ‌و تا ئێستا چەند هەنگاوێكی بۆ نراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe