پەیوەندیی سلێمانی لەگەڵ وڵاتان و پرۆتۆكۆلە بازرگانییەكان

پارێزگای سلێمانی

شاری سلێمانی پەیوەندییەكی بەرفراوان و كارای لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەرێم و دامەزراوە دبلۆماسییەكانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە، لە ئێستاشدا یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ پارێزگاكانی (ئامەد و سنە و كرماشان و مازندەران) و ئەنجومەنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا هەیە.
سەرباری دەیان چالاكیی و پرۆژە و وەبەرهێنانی وڵاتانی دراوسێی هەرێم، بەتایبەت كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیا، چەندین وڵات بەشداریی و ئامادەیی بەرچاویان لە سلێمانیدا هەیە:
١-  بەشداریی ئێرانیی، چالاكییە جۆراجۆرەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیدا بەم شێوەیەیە:
-  ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبان و بەنداوی گلدانەوەی ئاو و تونێل (١٢)، بازرگانی (١)، پەروەردەیی (٣)، زانكۆ (ساڵانە زیاتر لە ٨٠٠ خوێندكاری سلێمانی لە زانكۆكانی ئێران لە بوارە جیاجیاكاندا دەخوێنن، سەرباری واژۆكردنی دەیان لێكتێگەیشتنی زانستی لەنێوان زانكۆكانی سلێمانی و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا) (٢)، تەندروستی (٣)، نیشتەجێبوون (١)، كارەبا (٥)، ئاو و ئاوەڕۆ (١)، كشتوكاڵیی و پیشەسازیی خۆراك (1).
٢- بەشداریی فەرەنسیی، (٥) چالاكیی: پیشەسازیی (ڕیسایكڵینی خاشاك، كارگەی خشت، كارگەی چیمەنتۆ) و كولتووریی (كۆنسێرتی هاوبەشی فەرەنسی و كوردی) و كشتوكاڵیی (جبل لبنان فەرەنسی- لبنانی.
٣- بەشداریی ئیتاڵیی، (٥) چالاكیی: تەندروستی (چاندنی مۆخ و نەخۆشخانەی دڵی مناڵان و سنگ و نەخۆشییەكانی سی)،  شارەوانیی (ئاو و ئاوەڕۆ).
٤- بەشداریی ئەمریكیی، (٤) چالاكیی: ئەكادیمیی (زانكۆی ئەمریكی لە عێراق - سلێمانی)، پیشەسازیی (كارگەی قوتوی كان)، پیشەسازیی خۆراكیی (كارگەی چپسی لیز)، تەندروستی (كارگەی دەرمان).
٥- بەشداریی بەریتانیی، (٤) چالاكیی: پەروەردەیی و ئەكادیمیی و كولتووریی و كشتوكاڵی.
٦- بەشداریی هۆڵەندیی، (٣) چالاكیی: شیرەمەنی و وەرزشی ئەسپسواریی و كشتوكاڵیی (كۆمپانیای كشتوكاڵیی، سەرباری بەشداریی لە هەڵمەتی سەوزكردنی گۆیژەدا).
٧- بەشداریی ئەڵمانیی، (٣) چالاكیی: ژینگەیی و هەلی كار (GIZ  و ڕێكخراوەكانی تر)، پیشەسازیی كانزایی (ئەلەمنیۆم) و تەندروستی (دروستكردنی نەخۆشخانەی نەخۆشییە درمەكان).
٨-  بەشداریی چیكیی، (٢) چالاكیی: ئەكادیمیی لەگەڵ چەند زانكۆیەكی سلێمانی، پشتگیریی تەندروستی: بەخشینی ئامێر و پێداویستی تەندروستی بە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان.
٩- بەشداریی كۆریی، (٢) چالاكیی: پەروەردەیی و كولتووریی (پەروەردەیی، كۆنسێرت و فیلم لە شوێنی گشتیدا).
١٠- بەشداریی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، (٢) چالاكیی: خزمەتگوزاریی و وەرزشی.  
١١- بەشداریی سویدیی: چالاكیی پەیوەندیی و گەیاندن.
١٢- بەشداریی كوەیت: چالاكیی بازرگانی.
هەروەها ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی زیاتری بواری بازرگانی لە شارەكەدا، چەندین پرۆتۆكۆلی بازرگانیی لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی وڵاتاندا واژۆ كردووە، كە ئەمانەن:
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی مازندەران، عمان، كرمان، اسكندر، سوید، البرز، كاشان، دیاربكر، ماردین، باتمان، شرناخ، سرد، جزیرە، خۆراسان، سنە، كرماشان، اصفهان، همدان، كۆمەڵەی هەڤاڵ بەندی كوردستانی بلغاری، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هاوبەشی عراقی، UBM   گروپ، سەنتەری گەشەی بازرگانی حكومەتی تایوان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe