پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکان دەکات

پارێزگای سلێمانی
رۆژی چوارشەممە 13-7-2016 لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ، لەسەر بانگهێستی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبونی بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی هەرسێ خوێندکاری یەکەمی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم لەلایەن پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون خەڵاتی تایبەتیان پێشکەشکرا
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون پیرۆزبایی لەو سێ خوێندکارە کرد و سوپاسی هەوڵ و کۆشش و ماندووبونی لێکردن و بۆ بەدەست هێنانی ئەو دەسکەوتە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن
د.ئاسۆ فەرەیدوون لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ ئەو مەبەستە سازکرابوو رایگەیاند
سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و پەروەردەی سلێمانی دەکەین کە سەرەرای بایکۆت کردنی دەوام و هەبوونی قەیرانەکان توانیان قەرەبووی دەوامکردن بکەنەوەو بەشێکبن لەم دەستکەوتە گەورەیە
ئاری مراد محمد ساڵح - میر طە محمد اسماعیل - ریڤان محی الدین کریم ناوی هەر سێ خوێندکاری یەکەمی هەرێم بوون کە توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن لەسەر ئاستی هەرێم لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی