یانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خاڵ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانیش خەڵات پێشكەش بە بەهرەمەندانی بەشداربوو دەكات.
رۆژانی 8+9/2/2022 لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی، یانزەیەمین فێستیڤاڵی خاڵ بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە قورئانخوێنانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و بانگخواز و كەسایەتیی و بەرپرسان و هاووڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا كە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی لاوانی كوردستانەوە رێكخرابوو، بێجگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز، چەندین چالاكیی دیكە بەڕێوەچوون و رێوڕەسمەكە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبوان و بەشداربوان.
ڕۆژی چوارشەممە 9/2/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە فێستیڤاڵەكەدا و
پیرۆزبایی و خەڵاتی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزان بەهرەمەندە بەشداربووەكان كرد و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە كرد.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خاڵ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز ساڵانە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چەندین قورئانخوێن و كەسایەتیی ئایینی لە ناوخۆی هەرێم و پارچەكانی دیكەی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دەرەوە بەشداریی تێدا دەكەن.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe