نەمامگەی هۆڵندیی كوردی چەندین بەرهەمی كشتوكاڵی بەرهەمدەهێنێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی نەمامگەی هۆڵندیی كوردی بەسەر دەكاتەوە ‌و دەستخۆشیی لە بنیاتنانی نەمامگەی لەو شێوەیە دەكات، كە بڕیارە لە بواری كشتوكاڵیدا خزمەت بە جوتیاران بكات.
ڕۆژی شەممە 12/2/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان هانز ئایكربوم كونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی كوردستان و قائیمقامی قەزای سەیدسادق و بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و چەند كۆمپانیایەكی هۆڵندی و كۆمپانیای گاردینیا و ژمارەیەك لە جوتیارانی ناوچەكە، نەمامگەی هۆڵندیی كوردیی بەسەر كردەوە.
نەمامگەكە لە نزیك گوندی ناوگردانی سەر بە قەزای سەیدسادق بنیات نراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە، پرۆژەكە پێكدێت لە كێڵگە و بێستانی تایبەت بە پەروەردەكردن و بەرهەمهێنانی نەمام و شەتڵ و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و پرۆژەیەكی هاوبەشی هۆڵندیی كوردییە، بە پشتیوانیی حكومەتی هۆڵندا ‌و لە ڕێی كۆمپانیای گاردینیاوە جێبەجێدەكرێت.
پارێزگاری سلێمانی بەشەكانی نەمامگەكەی بەسەر كردەوە ‌و لە نزیكەوە لە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی پرسییەوە، دەستخۆشیشی بۆ بنیاتنانی نەمامگەكە كرد، كە دەبێتە هۆی خزمەتكردن بە هاووڵاتیان ‌و جوتیارانی سنورەكە.
بڕیارە لە نەمامگەی هۆڵندیی كوردیدا لە دەشتی شارەزوور، چەندین جۆر نەمام ‌و درەختی بەردار بەرهەمبهێنرێن ‌و دوای تاقیكردنەوەیان، لە ناوچە جیاجیاكانی سنورەكەدا بنێژرێن ‌و بەسەر جوتیاران ‌و خاوەن باخەكاندا دابەش بكرێن، بێجگە لەوەش نەمامگەكە هەلی كار بۆ چەندین كەس دەڕەخسێنێت ‌و هاوكارییەكی باشی كەرتی كشتوكاڵ دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe