سلێمانی بەشداریی دیدارێكی گرنگ دەكات

پارێزگای سلێمانی

ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازیی ئامەد لە باكوری كوردستان، بانگهێشتی پارێزگای سلێمانی دەكات بۆ بەشداریكردن لە دیدار و پیشانگەی ژوورە بازرگانیی ‌و پیشەسازییەكانی توركیا، پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ بەشداریكردن.
ڕۆژی یەكشەممە 27/2/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بەئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی، پێشوازییكرد لە بەڕێزان محەمەد كایا سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی ئامەد و دەستەیەك لە ئەندامانی ژوورەكە، كە بەمەبەستی بانگهێشتكردنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیدار و پیشانگەی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەكانی توركیا سەردانیان كردبوو.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لە بارەی پەرەدان بە پەیوەندییە ئابوریی ‌و پیشەسازیی ‌و بازرگانییەكانی نێوان سلێمانی ‌و باكوری كوردستان ‌و توركیا كرا، شاندی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پێشوازیكردنەكەی ‌و ئامادەییان پیشاندا بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیی ‌و هاوكارییەك كە ببێتە مایەی سوودی هەردوولا.  
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پشاندا بۆ هەماهەنگیی و بەشداریكردن لە دیدار و پیشانگەكەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe