كۆنگرەی شارە عەرەبییەكان سوپاسی پارێزگای سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە چالاكییەكانی نۆزدەیەمین كۆنگرەی رێكخراوی شارە عەرەبییەكاندا دەكات ‌و سەرۆك و ئەندامانی رێكخراوەكەش سوپاسی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەكەن، وەكو دوو شاری گرنگی عێراق و ناوچەكە.
ڕۆژانی ٢١ تا ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢، لە شاری ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودییە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە چالاكییەكانی نۆزدەیەمین كۆنگرەی ساڵانەی ڕێكخراوی شارە عەرەبییەكاندا و لەسەر پێشنیازی بەڕێز ئەندازیار عەلا مەعن ئەمینداری ئەمانەی بەغدای پایتەخت؛ كۆنگرەكە بڕیاریدا بیستەمین كۆنگرەی خۆی لە ساڵی داهاتوودا لە شاری بەغداد بەڕێوەببات، بەڕێزیان لە وتەیەكیدا بەوردیی و دڵسۆزییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دوا، بەتایبەتی شارەكانی سلێمانی و هەولێ رو باسی لە ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی كرد؛ لە كاركردنی بەردەوام لە كایە مەدەنیی و خزمەتگوزاریی و كولتوریی و ژینگەیی و بوارە جیاجیاكانی تردا.
لە كۆنگرەكەدا دەرفەت و ئاڵنگارییەكانی شار و شوێنەكانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و سەرمایەگوزاریی و بەڕێوەبردنی شارەكان و پێداویستیی و گرفت و ئاستەنگ و كێشەكان بەوردیی و زانستیی و ئەزمونگەرانە توێژینەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و لەلایەن بەڕێزان ئەمیر و جێگری ئەمیری ناوچەی ڕیاز و سەرۆكی كۆنگرەكە و ئەمینداری ناوچەی ڕیاز و سەرۆكی ڕێكخراوی شارە عەرەبییەكان و شارە بەشداربووەكانەوە؛ سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشداریكردنی پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر وەك دوو شاری گرنگی ناوچەكە و عێراق، دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe