وەزارەتی ناوخۆ بڕیار دەدات لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، بۆ ئەو كەسانەی كە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن یاخود بەپێچەوانەوە، ئەگەر ڤاكیسنی دژی كۆرۆنایان وەرگرتبێت، پێویستیان بە پشكنینی پی سی ئاڕ نابێت.
بەگوێرەی دوایین بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و لەسەر بنەمای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، وەزارەت بڕیاری داوە، لە رۆژی یەكی نیسانەوە رێكارەكانی گەشتكردنی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ دەرەوەی عێراق و بەپێچەوانەشەوە ئاسانكاریی تێدا بكرێت لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكاندا، بەشێوەیەك ئەو كەسانەی دوو ژەم ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویست بە پشكنینی پی سی ئاڕ ناكات، بەو مەرجەی تەمەنی لەسەروو 12 ساڵییەوە بێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمە: