لە رۆژی جیهانیی میندا چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون

پارێزگای سلێمانی

بە بۆنەی رۆژی جیهانیی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی مین، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوون.
ڕۆژی دووشەممە 4/4/2022، كە رۆژی جیهانیی هۆشیاركردنەوەیە لە بارەی مین ‌و مەترسییەكانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین/ سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و بەرپرسی ڕێكخراوی MAG لە عێراق و هەرێمی كوردستان و فەرمانگە و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان، بەشدارییكرد لە ڕۆژی جیهانیی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی مین.
لە میانی رێوڕەسمەكەدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی كاروباری مین/ سلێمانییەوە رێكخرابوو، بە هەماهەنگیی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەكانی تایبەت بە مین، بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و چالاكوانان چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون، كە تایبەت بوون بە بڵاوكردنەوەی ئامارەكان و پیشاندانی چەندین فیلم ‌و بەڵگەنامە و دیمەنی تایبەت بەو بوارە و كردنەوەی پیشانگە.
هەر لە میانی چالاكییەكاندا و لەسەر پێشنیازی بەڕێزان كاك شێخ محەمەد و كۆمەڵەی ڕۆژ، درەنگانی شەو پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی یارییەكی دۆستانەی كرد، كە لە نێوان تیپی تۆپی پێی كۆمەڵەی ڕۆژ و تیپی حكومەتی خۆجێیی سلێمانیدا رێكخرابوو، لە ئەنجامدا تیپی كۆمەڵەی ڕۆژ شایستانە بە چەند گۆڵێك لە تیپی حكومەتی خۆجێیی سلێمانییان بردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe