سیروانی نوێ‌ جامی خولی نایابی كوردستان بەرزدەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

یانەی سیروانی نوێ‌ لە میانی پاڵەوانێتیی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ، نازناوی وەرزی 2021 – 2022 بەدەست دەهێنێت، پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی لە یاریزانەكان ‌و ستافی كارگێڕیی یانەكە دەكات بۆ ئەو سەركەوتنە.
لە میانی پاڵەوانێتیی خولی نایابی كوردستاندا، یانەی سیروانی نوێ‌ توانیی سەركەوتن بەدەستبهێنێت ‌و نازناوی وەرزی 2021 – 2022 بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بەو بۆنەیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە ‌و دەستخۆشیی لە یاریزانەكان ‌و ستافی ئیداریی یانەی سیروانی نوێ‌ ‌و هاووڵاتیان كرد، بۆ ماندووبوون ‌و هەوڵەكانیان لە پێناو سەركەوتن و بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی كوردستان، هیواش دەخوازێت تەواوی یانەكانی سلێمانی پلەی بەرز بەدەستبهێنن، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:
بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ (2021 – 2022)، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بە یانەی سیروانی نوێ دەكەین، هیوادارین هەموو یانەكانی سلێمانی وەك هەمیشە؛ لە ئاستی پاڵەوانێتییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهاندا لە ڕیزی پێشەوەدا بن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
١٠ / ٤ / ٢٠٢٢

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe