چەند شەقامێكی سلێمانی نۆژەندەكرێنەوە

پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕەزامەندی دەدات لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك پارە كە نزیكەی 300 ملیۆن دینارە لەسەر پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی.
بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299,977,500 دووسەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەزار و پێنجسەد دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێك شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی.
لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو گوژمە پارەیە كاریگەریی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئەو گەڕەكانەی ناو شاری سلێمانی دەبێت و هەروەها ئاسانكارییش دەكات بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe