پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵ بەسەردەکاتەوە

پارێزگای سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵ بەسەردەکاتەوەپاش نیوەرۆی ئەمرۆ 17-7-2016 د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی سەردانی مەیدانی پرۆژەی گەنج و کشتوکاڵی کرد
لەو سەردانەیان هەریەک لە مامۆستا دڵشادعومەر بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا کەمال نوری بەرێوبەری پەروەردەی رۆژئاوا و چەند ئەندام ئەنجومەنێک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاوەری پارێزگاری سلێمانیان کرد
پڕۆژەی گەنج و کشتوکاڵ کێبڕکێیە لە نێوان کۆلێژی کشتوکالی و پەیمانگای كشتوکاڵی بەکرەجۆ و ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرجۆ، بۆ پێگەیاندنی گەنجانی شارەزا لە بواری کشتوکاڵ و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن لە ژووری پلاستیکی
پرۆژەکە کەوتۆتە نزیکی گەرەکی راپەرینی شاری سلێمانی و بەروبومێکی باشی کشتوکاڵی بەهەم هێناوە لە 11ی ئایاری 2016 دەستیان بەکارەکانیان کردوە