كۆنفرانسێك بۆ پەروەردە و فێركردن

پارێزگای سلێمانی

كۆنفرانسێكی تایبەت بە پەروەردە ‌و فێركردن لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، كە هەزاران پسپۆڕ ‌و توێژەر لە دەیان وڵاتی جیهانەوە بەشداریی دەكەن.
ڕۆژی یەكشەممە 8/5/2022، بە چاودێریی ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و بە بەشداریی هەردوو وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ئیتیحادیی، دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بۆ هەموو ئاستەكانی خوێندن ICET 2022 بەڕێوەچوو.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، هاوشان لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق ‌و میوانانی بیانی بەشداریی لە مەراسیمەكەدا كرد ‌و لە سەرەتای كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
مەراسیمی دووەمین كۆنفرانسی پەروەردە و فێركردن لەلایەن باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و IBBC و STIRLING SCHOOLS, ACMBRIDGE UNIVERSITY PRESS, City Guilds, GEMS, UK TEACHERS ACADEMY و زانكۆ و ناوەندە پەروەردەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە ڕێكخراوە و تیایدا پێنج هەزار بەشداربوو لە شەست و شەش وڵاتی جیاجیای جیهانەوە بە توێژینەوە ‌و چالاكیی جۆراجۆری پەروەردەیی بەشداریی دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe