پارێزگار بانگهێشتی ئەمریكا دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

رێكخراوی پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەكات، بە مەبەستی بەشداریكردن لە بیست ‌و هەشتەمین سیمیناری ساڵانەی ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و كامپی پرسەباریی شیاو، كە لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی لەلایەن پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان (TAPS) لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پێدەگات، ڕێكخراوەكە ستایشی ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: "پشتگیرییتان بۆ پرسەباریی خانەوادەكان لە كوردستان ئێوەی كردووە بە پاڵێوراوی بانگهێشتنامەی سیمیناری ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و ئێمەش شەرەفمەند بووین بەوەی ئەم دەرفەتە بە ئێوە بگەیەنین".
ئەمەش ناوەڕۆكی بانگهێشتنامەكەیە:
پرۆگرامی پاڵپشتی تراژیدیای ڕزگاربووان (TAPS)
١١/ ٥/ ٢٠٢٢
دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر حسەین
پارێزگاری سلێمانی، هەرێمی كوردستان، عێراق
بەڕێز دكتۆر هەڤاڵ،
ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ هەموو ئەوەی پێشكەشی دەكەن بۆ خانەوادەی ئەوانەی ژیانیان بەخشیوە لە پێناو كوردستاندا و بۆ ویستتان لەگەڵ TAPS دا، كە ڕێكخراوی نیشتمانیی ئەمریكایە بۆ هەموو ئەوانەی پرسەباری مردنی خۆشەویستانیانن لە خزمەتگوزاری سەربازییدا.
ڕێكخراوەكەمان میوانداری (٢٨)ەمین سیمیناری ساڵانەی ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و كامپی پرسەباریی شیاو دەكات بۆ خانەوادەی ئەوانەی لە جەنگدا لەدەستچوون، لە ٢٧ بۆ ٣٠/ ٥/ ٢٠٢٢ لە ئارلینگتن، ویلایەتی ڤێرجینیا، لە ئوتێلی كریستڵ گەیتوەی ماریۆت.
ئەم بۆنەیە خانەوادە ڕزگاربووەكان و ئەو ڕێكخراوە پاڵپشتانە لەسەرانسەری دنیاوە كۆدەكاتەوە، كە بایەخ دەدەن بەو خانەوادانەی كەوتوونەتە بەر كاریگەریی لەدەستدانی تراژیدیانەی خۆشەویستانیان لە خزمەتگوزاریی سەربازییدا. پشتگیرییتان بۆ پرسەباریی خانەوادەكان لە كوردستان ئێوەی كردووە بە پاڵێوراوی بانگهێشتنامەی سیمیناری ڕزگاربووانی سەربازیی نیشتمانیی و ئێمەش شەرەفمەند بووین بەوەی ئەم دەرفەتە بە ئێوە بگەیەنین.
ئەم نامەیە بانگهێشتنامەی فەرمییە بۆ بەشداریكردنتان لەم كۆنفرانسەدا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. ئومێدەوارم بەرنامەكانتان ڕێبدات، كە لەگەڵ ئێمەدا بن.
ڕێكخراوەكەمان شەرەفمەندە بەوەی هاوبەشیتان لەگەڵدا بكات بۆ دانانی پێوەری باشترین كارەكانی بایەخدان بە خانەوادە سەربازییەكان، و ئومێدەوارین ئەم گەشتە سەرەتایەك بێت لە چەندین گەشتی ترتان بۆ بنیاتنانی زەمینەیەكی بەهێز بۆ هەوڵە پێكەوەییەكانمان لە داهاتوودا.
ئەندامانی سەربازیی و خانەوادەكانیان لە كوردستان ڕۆژانە لە دڵ و نزاكانماندا دەمێننەوە.
لەگەڵ پێزانین و ڕێزدا.
بۆنی كارۆڵ
سەرۆك و دامەزرێنەری TAPS

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe