د.ئاسۆ فەرەیدوون یەکەمین کارتی نیشتمانی سلێمانی پێشکەش بە باوکی شەهیدێک کرد

پارێزگای سلێمانی
فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانی کرایەوە
ئەمرۆ 21-7-2016 بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون  و مامۆستا جەلال بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و چەند بەرپرسێکی حکومی و حزبی لە مەراسیمێکی تایبەتیدا فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی کرایەوە
کارتی نیشتیمانی کە دەبێتە جێگرەوەی رەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری دەگرێتەوە
لەپاش ئەوەی ئەم کارتە دەدرێتە هاوڵاتیان رەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری دەگرێتەوە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە و کاری پێناکرێت
هەر لە مەراسیمی کردنەوەی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانی لەلایەن د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی یەکەمین کارتی نیشتمانی سلێمانی درایە باوکی شەهید بەگزاد کە بەو پێیە دەبێتە ناسنامەی یەکەمی کارتی نیشتمانی سلێمانی
رائید شێرکۆ ئەحمەد بەرێوبەری فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی سلێمانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن ئاشکرایکرد کە
بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی پێویستە هاوڵاتیان تەمەنیان سەرو دوازدە ساڵ بێت و بۆ هەر کارتێکیش بری 5000 دینار وەردەگیرێت
هەروەها رایگەیاند کە هیچ وادەو کاتێک دیاری نەکراوە بۆ کۆتایهێنان بە ناسنامەی کارتی نیشتمانی