رەوشی مافەكانی مرۆڤ تاووتوێ‌ دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی  باڵای دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەگەڵ پارێزگار رەوشی مافەكانی مرۆڤ و دۆخی سنوورەكە تاووتوێ‌ دەكەن.
ڕۆژی دووشەممە 13/6/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێزان د. مونا یاقو سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و فەیزوڵا موحەممەد ڕاوێژكاری دەستەی مافی مرۆڤ و هێمن عەمید عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی دەستەی مافی مرۆڤ و سابیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ و هەماهەنگیی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا. و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و خستنەگەڕی هەموو تواناكان لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد لە بەرامبەر ئەرك ‌و ماندووبوونەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی دەربڕی، بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگیی و پشتیوانییەك.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe