ژووری بازرگانیی سلێمانی بووە باشترین ژوورە بازرگانییەكان

پارێزگای سلێمانی

ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازیی سلێمانی وەكو باشترین ژوورە بازرگانییەكانی عێراق هەڵدەبژێردرێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی حكومەتی خۆجێییان بۆ دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 15/6/2022، بەهۆی ئەوەی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، لە كار و چالاكییە بازرگانییەكاندا پێشەنگ بووە و كار و ئەركەكانیان بەشێوەیەكی باش راپەڕاندووە و بەشداربوون لەوەی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق ببێتە یەكەم شاری پیشەسازی لە عێراقدا و توانیویانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكیش پەرە بەبازرگانیی و پیشەسازیی بدەن، ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی وەك باشترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانكرا و خەڵاتكرا.
لەمەراسیمێكدا كە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی تێیدا بەشداربوو، ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی لەلایەن یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی عێراقەوە وەك باشترین ژووری بازرگانیی لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەستنیشانكرا.
پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەكدا كە پێشكەشی میوانە ناوخۆیی ‌و عێراقیی ‌و بیانییەكانی كرد، سوپاسی یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی عێراقی كرد، هاوكات پیرۆزبایی پێشكەش بەژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی كرد و پشتیوانیی حكومەتی خۆجێیشی بۆ دووپاتكردنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe