ئامادەكاریی بۆ سەرخستنی تاقیكردنەوەكان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت دەكات بە ئامانجی ئامادەكاریی بۆ سەرخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ‌و لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویست دەدرێن.
ڕۆژی سێشەممە 21/6/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ سەرخستنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەرەردەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتییەكانی پەروەردە و پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و بەرگریی و فریاكەوتن و هێزەكانی حەفتا بەڕێوەچوو، بڕیاری پێویست بۆ بەڕێوەبردنی تاقیكردنەوەكان بەشێوەیەكی باش و پارێزراو دران.
ئامادەبوان تێبینی ‌و سەرنجیان لە بارەی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان ‌و شێوازی هاوكاریكردنی خوێندكاران خستەڕوو، پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان، داواشی لێكردن، هەماهەنگیی تەواو بكەن، بۆ رەخساندنی كەشێكی لەبار ‌و گونجاو بۆ خوێندكارانی ئازیز، هەتا بتوانن لە كەشێكی ئارامدا تاقیكردنەوەكان بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe