تاقیكردنەوەكان لە كەشێكی ئارامدا بەڕێوەدەچن

پارێزگای سلێمانی

به‌یانی ئه‌مڕۆ   (27/6/2022) به‌ئاماده‌بوونی د.سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی پرسیاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی .

 دواتر هه‌ریه‌ك له‌ دهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرو مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ژماره‌یه‌ك هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و هیوای كاتێكی ئارام و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خوێندكاران خواست.

له‌تاقیكردنه‌وه‌ گشتیه‌كانی خولی یه‌كه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی 28،728 خوێندكار به‌شداری ده‌كات و به‌سه‌ر 658 هۆڵدا دابه‌شكراون .

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe