دوو نەخۆشخانەی نوێ‌ دەكرێنەوە

پارێزگای سلێمانی

دوو نەخۆشخانەی نوێ‌ لە شاری سلێمانی دەكرێنەوە ‌و پارێزگای سلێمانیش رۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە سەرخستنی كارەكانیان ‌و دابینكردنی ئامێرەكانیاندا، پارێزگاریش رایدەگەیەنێت، هەردوو نەخۆشخانەكە كاریگەریی باشیان دەبێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.
ڕۆژی یەكشەممە 3/7/2022، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیر و بریكاری وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی، پارێزگاری سلێمانی بەشدارییكرد لە كردنەوەی هەردوو نەخۆشخانەی هەرس و جگەر و فریاكەوتن و چاودێریی وردی مناڵان، كە لە هەردوو پرۆژەكەدا پارێزگای سلێمانی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لە سەرخستنی كارەكان و دابینكردنی ئامێر و پێداویستییە پزیشكییەكاندا هەبووە، كە بەسوپاسەوە بەشی فریاكەوتن و چاودێریی مناڵانی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید، لەسەر ئەركی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان جێبەجێ كراوە.
دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەگەریدا، وردەكاریی پرۆژەكان و بارودۆخی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانییەوە خرانەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe