ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن خانووه‌ زیاده‌ڕۆو بێ تاپۆكان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ (فۆڕمن یان بێ فۆڕمن) له‌ناو حه‌ره‌می گوند یان له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می

گوند دروستكراون، پێویسته‌ به‌زووترین كات داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌پارێزگای سلێمانی/به‌شی یاسا، بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی یاساییان بۆ بكرێت.

پێویستە هاووڵاتیان ئەم بەڵگەنامانەش لەگەڵ خۆیان بهێنن
داواكاريی
كۆبوونی خۆراك (فۆڕمی بایەعی)
كارتی نیشتمانیی یاخود پێناسی باری شارستانی (تەسكەرە)
پشتگیريی ئەنجومەن
وەرەقەی ئاو و كارەبا ئەگەر هەبوو

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...