وەزارەتی پلاندانانی عیراق خولێك بۆ فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

وەزارەتی پلاندانانی عیراق خولێكی 5 رۆژیی لەژێر ناونیشانی كردنەوەو شیكردنەوەی تەندەرو سەرپەرشتیكردنی پرۆژە بۆ فەرمانبەرانی بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی پارێزگای سلێمانی كردەوە.
خولەكە لەلایەن وەزارەتی پلاندانای عیراق كرایەوە لەڕۆژانی (21-25/8/2022)، بەگشتی خولەكە تایبەت بوو بەكردنەوەو شیكردنەوەی تەندەرو چۆنیەتی سەرپەرشتیكردن و مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆژەكە، بەشێوەیەك چۆن بتوانن سەركەوتووانە كار لەسەر كردنەوەو شیكردنەوەی تەندەرو سەرپەرشتی پرۆژەكان بكرێت.
خولەكە بەسەرپەرشتی بەشی سندوقی كۆمەڵایەتی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەڕێوەچوو، بەشێوەیەكی تێروتەسەل باس لەكردنەوەو شیكردنەوەی تەندەر كرا بەپێی رێنماییەكانی بانكی نێودەوڵەتی و وانەكانیش لەلایەن بەڕێزان ئەحمەد راتب و عیماد ئەحمەد ئەلشالجی وترانەوە.
خولەكە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامبوو، بەئامادەبوون تابان جەبار ساڵح بەڕێوەبەری پلاندان و بەدواچوون لەپارێزگای سلێمانی و لەخولەكەشدا 30 كەس بەشداربوون.