جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگار کۆبونەوە

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و لیژنەی ئاسایشی پارێزگادا کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تاو و توێ ی دۆخی پارێزگا و بەرکەوتەکانی خۆپیشاندانەکان کرا . هەروەها باسیان لە پلانی ئەمنی لیژنەی پارێزگا کرد کە پاراستنی دامودەزگا حکومیەکان و بارەگای لایەنە سیاسیەکان و سەروماڵی هاوڵاتیان ئەوپەڕی پێویستی هەنووکەییە . ئامادەکاری تەواوی چۆنیەتی مامەڵکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی پشێوی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لەهەموو سەرپێچیەک .