دیداری سلێمانی بۆ شارەوانیەکان بەرێوەچوو

پارێزگای سلێمانی
دیداری سلێمانی بۆ شارەوانیەکان لە سلێمانی
لە پارێزگای سلێمانی و بەسەرپەرشتی د.ئاسۆ فەرەیدوون پاریزگاری سلێمانی دیداری سلێمانی بۆ شارەوانیەکان بەرێوەچوو
دوێنێ 30-7-2016لە ئۆتێل گراند میلینیۆم بەسەرپەرشتی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دیداری سلێمانی بۆ شارەوانیەکان دەستی پێکرد کە تیایدا باس لە کێشەی شارەوانییەکان  دەکرێت

نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانیەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:" ئەو یاسایانەش کە پێویستی بە گۆڕانکاریە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین، لەگەڵ کۆمپانیاکانیش بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکەین کە راسپاردەکان بخەینە بەردەم سەروی خۆمان بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی کە بەربەستە لە هەندێک شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانیەکان تا ئێستا هەڵبژاردنی بۆ نەکراوە بۆ نمونە تەجاوزاتە و زۆر بابەتی تر کە پێویستی بە بڕیاردان هەیە کاری لەسەر بکەین
هەروەها رایگەیاند
سازکردنی دیداری سلێمانی بۆ شارەوانیەکان لەم کاتەدا زۆر گونجاو و پێویستە کە ئەرکی شارەوانیەکانە لە خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و پەروەردەیی ژینگەیی پێشکەش بکات و لەم کاتەدا وەزارەتی شارەوانی لە گفتوگۆکردندایە لەگەل کۆمپانیایەک و لە مانگی سێپتەمبەری داهاتوو ۆرۆکشۆپێک بۆ مەبەستی بواری پێداچوونەوەی پەیکەر و یاساکان و رێکخستنەوەی ئەو ناڕێکیەی لە شارەوانیەکاندا هەن