كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

لە میانی كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووریی سلێمانیدا بۆ ساڵی 2022، كە بەبەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و میوانانی بیانی ‌و كۆمپانیا ‌و وەبەرهێنەر ‌و رێكخراوەكان بەڕێوەدەچێت، كار بۆ ئەوە دەكرێت، وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی باش ببڕێت ‌و ببێتە هاندەر بۆ بوژانەوەی زیاتری كوردستان.
ڕۆژی شەممە 17-9-2022 كۆڕبەندی وەبەرهێنان ‌و ئابووریی سلێمانی دەستی پێكرد، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و دەستەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنەران، بەشدارییكرد لە كۆڕبەندەكەدا و لە یەكەم پانێلدا بەشداریی كرد.
كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووریی سلێمانی، لەلایەن كۆمپانیای بێتەر ئینڤێستمێنت بە هەماهەنگیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگای سلێمانی ڕێكخرا و تێیدا چەندین پانێل ‌و چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون.
لە میانی كۆڕبەندەكەدا و لە پانێلی یەكەمدا، پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد و لە ئاستەنگ و دەرفەتەكانی بەردەم بواری وەبەرهێنان دوا.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe