پارێزگار: پێویستە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگادا كۆدەبێتەوە و جەخت دەكاتەوە لەوەی، پێویستە هەموو هەوڵەكان بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت.
ڕۆژی دووشەممە 19-9-2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئەحمەد عەلی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەكانی پارێزگای سلێمانی (دیوانی پارێزگا، كاروباری هونەری، كاروباری ناوخۆ، سریەی پاراستنی پارێزگای سلێمانی)دا كۆبووەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا ‌و پاش تاووتوێكردنی بارودۆخی ئێستا ‌و شێوازی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، پێویستە هەموو تواناكان بخرێنەگەڕ لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و چارەسەركردنی كێشە ‌و كەموكوڕییەكان.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، كاری سەرەكیی دامەزراوەكانی دەوڵەت، خزمەتكردنی هاووڵاتیانە ‌و لەو پێناوەدا دامەزراون، وتیشی: پێویستە هەمووان هەوڵەكانیان بۆ باشكردنی گوزەرانی هاونیشتمانیان بێت ‌و بەدەم داواكارییەكانیانەوە بچن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe