پارێزگار بەشداریی دیدارێكی نێودەوڵەتی دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیداری نێودەوڵەتیی بازرگانیی ‌و وەبەرهێنانی عیراقیی توركیدا دەكات ‌و لە وتارێكدا كایەی ئابوریی ‌و بازرگانیی ‌و  بوارەكانی دیكەی سلێمانی و كوردستان دەخاتەڕوو.
ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری كاستامۆنوی باكوری توركیا، بەفەرمیی بەشدارییكرد لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بازرگانیی و وەبەرهێنانی عیراقیی توركیی، كە لەلایەن كۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنكارانی نێودەوڵەتییەوە؛ لە زانكۆی كاستامۆنو ڕێكخرابوو.
دواتر پارێزگاری سلێمانی بەشدارییكرد لە كردنەوەی پیشانگای نێودەوڵەتیی كارگە و كاڵا و بەرهەمەكان لە شاری كاستامۆنو و كارگە و دامەزراوە گشتیی و شوێنەواریی و پیشەسازییەكانی بەسەركردەوە.
لە ڕۆژی كردنەوەی دیدارەكە و كۆڕبەندی دیدارەكەدا؛ د. هەڤاڵ وتاری پارێزگای سلێمانیی پێشكەشكرد و بەرنامەی پەرەپێدان و هەمەڕەنگكردنی كایە ئابوریی و بازرگانیی و وەبەر‌هێنان و پیشەسازییەكانی لە كوردستان و سلێمانیدا؛ خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe