د.ئاسۆ فەرەیدوون سەردانی ناحیەی پیرەمەگروونی کرد

پارێزگای سلێمانی
پاریزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون لەسەردانێکی مەیدانیدا ناحیەی پیرەمەگروونی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ 2-8-2016 د.ئاسۆ فەرەیدوون سەردانی ناحیەی پیرەمەگروونی کرد و لەگەڵ بەرێوبەر و لێپرسراوانی یەکەی ئیداری ناحیەکە کۆبۆوە
لەکۆبونەوەی پارێزگارو لێپرسراوانی ناحیەی پیرەمەگروون کێشە و گرفتەکانی ئەو سنورە تاووتوێ کرا بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەی گونجاو و خێرا بۆ کێشەکان
هەر لەسەردانەکەیان بۆ ناحیەی پیرەمەگروون پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون سەردانی ناوبازار و کاسبکارانی ناحیەکەی کرد و لە نزیکەوە لە کێشەو داواکاریەکانی کاسبکاران و هاوڵاتیان پرسیەوە
ئەمڕۆ هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتی پاککردنەوەی ناحیەی پیرەمەگروون کە شارەوانی ناحیەکە بە هەماهەنگی شارەوانی سلێمانی بەرێوەیان دەبرد
پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون دەستخۆشی و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی هەردوو شارەوانی کرد لە پێناو خاوێنکردنەوەی ناحیەکە